ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن

29.08.2019

لڤین:

بڕیارە ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وەی نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێبکەن.

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند،"شاندەکەی حکومەتی عێراق تەنها گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات".

بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبونەوەکانی نێوان شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەن و لەبارەی کێشەکانی نێوان هەردولا تایبەت بە رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی گفتوگۆ دەکەن.

شەوی رابردوو وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ گەیشتە هەرێمی کوردستان.
 
 

172 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations