سبەی شەو تیروپشكی چامپیۆنس لیگ رادەكێشرێت

28.08.2019

لڤین: 

سبەی شەو كاتژمێر 7 بەكاتی ھەرێمی كوردستان لە شاری مۆناكۆی وڵاتی فەرەنسا تیروپشكی وەرزی 2019 بۆ2020ی (چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ) رادەكێشرێت هاوكات باشترین یاریزانی ساڵی ئەوروپا دیاری دەكرێت.

هەچەندە ئەم شەو چارەنوسی چەند یانەیەك یەكلایی دەبێتەوە لە بەشداری كردنیان لەو دوو خولە ئەوروپیە، بەڵام ئەو یانانەی تا ئێستا یەكلایی بووەتەوە كە بەشداری لە چامپیۆنس لیگ دەكەن پێكهاتوون لە"

لە ئیسپانیا:  بەرشەلۆنە، ریاڵ مەدرید، ئەتلەتیكۆ، ڤالەنسیا 

لە ئینگلتەرا:  لیڤەرپول، چێڵسی، مانچستەر سیتی، تۆتنھام 

لە ئیتاڵیا:  یۆڤانتۆس، ناپۆلی، ئینتەر میلان، ئەتلەنتا 

لە ئەڵمانیا: بایرن میونشن، بروسیا دۆرتمۆند، لیڤەركوزن، لایپزیگ 

لە فەرەنسا:  پاریس سان جێرمان، لیۆن، لیل 

لە رووسا: زینیت، لۆكۆمۆتیڤ 

لە پورتوگال:  بەنفیكا

لە ئۆكرانیا:  شاختار دۆنسك 

لە بەلجیكا:  جینت 

لە توركیا:  گاڵاتەسەرای 

لە نەمسا:  سالزبۆرگ 

لە یۆنان: ئۆلمپیاكۆس 

لە كرواتیا:  دینامۆ زاگرب 

لە سربیا:  ئەستێرەی سور 

ئەم شەویش 3 یانەی تر لە نێوان ئەم شەش یانەیەدا یەكلایی دەبنەوە:   

ئەجاكس × ئەپۆیۆل نیقۆسیا  

كلۆپ بروج × لاسك لینز  

سلاڤیا پراگ × كلۆج ی رۆمانیا  

بە یەكلایی بونەوەی ئەو سێ یانەیە كۆی یانەكان دەكاتە 32 یانە. 

سەركردایەتی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ: 

لیڤەرپول پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ   

چێڵسی پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ

بەرشەلۆنە  پاڵەوانی ئیسپانیا

مانچستەر سیتی پاڵەوانی ئینگلتەرا

یۆڤانتۆس  پاڵەوانی ئیتاڵیا

بایرن میونشن  پاڵەوانی ئەڵمانیا

پاریس سان جێرمان  پاڵەوانی فەرەنسا 

زینت سانبیترسبێرگ پاڵەوانی روسیا

 هەفتەی یەكەمی یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان لە رۆژانی 17 و 18ی مانگی ئەیلول دەستپێدەكات. هەفتەی دووەمی یاریەكان لە رۆژانی 1 و 2ی مانگی تشرینی یەكەم ئەنجام دەدرێت، گەڕی سێهەم لە رۆژانی 22 و 23مانگی تشرینی یەكەم دەبێت. 

 

181 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations