ئەمرۆ شاندێكی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

28.08.2019

لڤین: 

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی عێراقی سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای حكومەتی عێراقی سەرانی هەرێمی كوردستان بكات و ئامانجی سەردانی شاندەكە گفتوگۆیە لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد. 

بە گوێرەی زانیاریەکان شاندەكەی حكومەتی عێراق، یاسر یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق، سەرۆكایەتی دەكرێت و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و لیژنەی پێكهاتووی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد كۆ دەبێتەوە.

سەردانەکەی شاندی حکومەتی عێراق لەسەر داوای هەرێمی کوردستان بووە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی هەردوو وەزارەت.

125 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations