مایك پێنس لە پەیوەندیە تەلەفونیەكەدا هۆشداری داوەتە نێچیرڤان بارزانی

28.08.2019

لڤین: 
شەوی رابردوو جێگری سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا و پێیوتووە چالاكیە بازرگانیەكانتان لەگەڵ ئێران رابگرن. 

شەوی رابردو مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەنجامدا.

میدیاكانی ئەمریكا باس لەو پەیوەندیە تەلەفونیە دەكەن و ئاشكرای دەكەن پێنس نیگەرانی وڵاتەكە راگەیاندووە لەبەرامبەر بە پابەند نەبونیان بە سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان ئابڵوقەكەی شكاندووە. 

 پێنس ئەەوەشی بە نێچیرڤان بارزانی وتوووە "ئەمەریكا نیگەرانە لە زیادبوونی پێگەی ئێران و میلیشیاكانی حەشد شەعبی لە عێراق، ئەوانەش مەترسین لەسەر عێراق و هێزەكانی ئەمەریكا، بۆیە داوای هاوكاری كردوە لە لە هەرێمی كوردستان بۆ سنورداركردنی چالاكی ئێران لە عێراق".

19674 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations