ئاژانسی هەواڵێ ئەڵمانیا: ٣٥٠ هەزار سەربازی تورکی و ٤٠٠٠ تانک و ٢٠٠٠ فرۆکە، بەرامبەر ٦٥ گەریلا!.

27.08.2019

لڤین: لە هەژماری نیاز حامید

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بەم سەر دێرە ، درۆ و چەواشەکارییەکانی دەولەتی تورکیا و میدیاکانی سەر بە ئاکەپە ئاشکرا دەکات.

وەزیری ناوخۆی تورکیا سلێمان سۆیلۆ لە مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨ لێدوانێکی سەیری دا و وتی: پەکەکە هێزی چەکداری نەماوە جگە لە ٧٠٠ چەکدار و ، کەسیش ئێستا نابێتە گەریلا.

ئەم لێدوانە هەموو میدیاکانی تورکیا وەک دەستکەوت حسابیان بۆ کرد ، چونکە وەک بڵاویان کردەوە لەسەر زاری وەزیری ناوخۆ ، گوایە گەریلا لە ٢٠١٥ ژمارەیان ١٠ هەزار بووە، ئێستا ٧٠٠ یان ماون!.

هەر ئەو وەزیرە لە ٢٢ ی ئەم مانگە دووبارە لێدوانیدا کە گوایە لەو ئۆپەراسۆنانەی ئەم دواییە ٦٣٥ گەریلا شەهید کراون ، ئەمە لە کاتێکدا لە ١٩ ی مانگی حەوت گوتی : ئیمساڵ ١١٢ گەریلامان کوشتوە.

پێدەچێت وەزیری ناوخۆی ئەردۆگان، ئاگای لە لێدوانەکانی نەبێت ، چونکە لە بناغەدا زانیارییەکان درۆن هیچ پەیوەندیان بەراستیەوە نییە.

ئەوەی جێگای گاڵتەجاڕییە ، کاتێ لە ٢٢ی ئەم مانگە گوتی: بە ئەنجامدانی ٨٠٥٧٠ کردەی سەربازی، ٦٣٥ چەکداری پەکەکەمان کوشتوە !.. بەمانا شەهیدبوونی هەر گەریلایەک بە ١٢٦ کردەی سەربازی بووە.

رەنگە ژمارەی کردە سەربازییەکان راست بێت لێ ژمارەی قوربانیانی گەریلا هەرگیز راست نییە. ئەم ژمارە زۆرەی کردە سەربازییەکانی سوپا وجەندرمە وپۆلیس ومیت ، دەرخەری ئەوەیە دەوڵەتی تورکیا فەشەلی هێناوە لە شەڕیدا دژی گەریلا.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا دەپرسێت: ئەگەر وامان دانا ٦٣٥ گەریلا کوژاربن لە ئەسلی ٧٠٠ گەریلا کەواتە ٦٥ گەریلا ماونەتەوە ، باشە چۆن سوپایەکی وا گەورە کە بە نۆیەمین سوپای بەهێز دادەنرێت لە جیهاندا ، بە ٣٥٠ هەزار سەرباز و ٤٠٠٠ تانک و ٢٠٠٠ فرۆکەی جەنگی ناتوانێت بەرامبەر ئەو ٦٥ گەریلایە بوەستێت و لەناویان ببات و هەموو ناوچەکانیان لێ پاک بکاتەوە؟!.

هەر گەریلایەک ٥،٥٠٠ سەربازی بۆ شەرکردن لەگەڵیدا بەبەردەکەوێت!. 

هەر پێرێ بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناوچەی حەفتانین، لە شەرێکی سوپای داگیرکەری تورکیا وگەریلا،گوندییەکان بەچاوی خۆیان ژمارەیەکی زۆر لە کەلاکی سوپای تورکیایان بینبوو کە بە ١٥ کوژراویان تەخمین کرد بوو و ئاگاداریان کردمەوە و بڵاومان کردەوە ، بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە ١٥نەبووە بەڵکو ٢٠ سەرباز کوژراوە ،ئەم هەموو کوژراوە کەچی دەوڵەتی تورکیا دانی بە کوژرانی یەک سەرباز داناوە.

راگەیاندنی زیانەکانی سوپای تورکیا بەرامبەر بە گەریلا کە وەزارەتی ناوخۆ وشەڕی تورکیا بڵاوی دەکەنەوە ، زۆر دورن لە راستی.

ژمارەی گەریلا تەقدیر دەکرێت بە دەیان هەزار گەریلا لە رووبەرێکی جوگرافیای فرەواندان و تێیدا بڵاوەیان کردووەو، تەقدیر دەکرێت بە دەیان هەزار کم دووجا .گەریلا هەر لە دەریای رەش بۆ دەریای سپی و تەواوی باکوری کوردسان و سنوری نێوان باشور وباکور و رۆژهەلاتی بوونیان هەیە.

لە مێژووی تەواوی کورددا ، هیچ هێزێک وەک پەکەکە نەبووە گەریلای لە رووبەرێکی ئاوا فرەواندا هەبێت و زەربە لە داگیرکەر بوەشێنێت.گەریلا هیچ دەمایەک پاشەکشەی نەکردووە و ئێستاش شەڕی گەریلا بە تاکتیک و تەکنیکی تازە دەستی پێکردووە ، بۆیە مەحاڵە نابەزێت.

وێنەکە: وەزیری ناوخۆی تورکیایە ، بەرتیلی ئەڵماس و زێر لە قەیومی ماردین وەردەگرێت، ئەو قەیومە کە بەزۆری زۆردار کرا بە سەرۆک شارەوانی ماردین ،لە جێگای سەرۆکی هەڵبژێردراو ، رێزدا ئەحمەد تورک. .

1102 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations