پۆلیسی گەرمیان بۆ لڤین: 30 کەس داواکاریان پێشکەشکردوە بۆ وەرگرتنی منداڵە دۆزراوەکەی کەلار

27.08.2019

لڤین:
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نزیکەی سی کەس داواکاریان پێشەکەشکردوە بۆ وەرگرتنی ئەو منداڵە ساوایەی کە رۆژی 24ی ئەم مانگە  لەپێش مزگەوتی بوخاری قەزای کەلار فڕێدرا.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، تا ئێستا خاوەنی ئەو منداڵە دیار نییە، کە رۆژی 24ی ئەم مانگە  لەپێش مزگەوتی بوخاری قەزای کەلار فڕێدرا، ئێستا کەیسەکەی لە دادگایە، بەڵام تا ئێستا نزیەکی 30 خیزان داواکاریان پێشکەش بە دادگا کردوە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە وەربگرن.

پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت: لە ئێستادا منداڵەکە لە نەخۆشخانەیە و لە ژیر چاودێری وردی پزیشکیدایە.

رۆژی 24ی ئەم مانگە لەکاتی نوێژی بەیانیدا لەپێش مزگەوتی بوخاری قەزای کەلار منداڵێکی ساوای تەمەن یەک رۆژ فڕێدرا.

251 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations