وادەی هاتنەوەی کۆتا کاروانی حاجیان ئاشکرا کرا

26.08.2019

لڤین:
وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، ٨٠٠ حاجی لە وڵاتی سعودیە ماون و تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممەش ٢٩ ⁄ ٨ ⁄ ٢٠١٩ کۆتا کاروانی حاجیان دەگەرێنەوە هەریمی کوردستان.


وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، دوای کۆتای ھاتنی پرۆسەی حەجی ئەم ساڵ ٢٠١٩ تاوەکو ئەمڕۆ شەش هەزار و٣٣٢ حاجی کوردستان لەڕێگەی ھەردوو فرۆکە خانەی نێودەوڵەتی ھەولێر سلێمانی گەیشتونەتەوە کوردستان.

وەزارەتەکە دەشڵێت: لەئێستا تەنیا ٨٠٠ حاجی لەوڵاتی عەرەبستانی سعودیە ماون تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ ⁄ ٨ ⁄ ٢٠١٩ کۆتا کاروانە و سەرجەم حاجیان دەگەرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم ساڵدا لەکۆیی حەوت هەزار و١٣٢حاجی دوو حاجی کورد کۆچی دوایان کردوە، حاجیان بۆماوەی زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەوڵاتی سعودیە ماونەتەوە

205 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations