پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم دادەبەزێت

26.08.2019

لڤین: 

كەشناسی و بەمەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەکانی بۆ رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ دوو شەممە و سبەینی سێ شەممەی راگەیاند و ئاشکرای دەکات سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزێت. 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بەمەلەرزەزانی هەرێم رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ دوو شەممە راگەیاند و ئاشكرای دەكات بەرزترین پلەی گەرما لەمڕۆدا  لە شاری هەولێر 43 پلە دەبێت و لە سلێمانی 41 و لە دهۆك 41 لە كەركوك 44 پلە دەبێت. 

بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بارەی رەوشی كەشوهەوای سبەینێی پارێزگاكانی هەرێم پێشبینی دەكات بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر42 و  سلێمانی 40 و دهۆك 40 كەركوك44 پلە دەبێت.  

514 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations