دوای زیاتر لە ساڵێک بڕیارێکی قوباد تاڵەبانی بۆ چاکردنی رێگایەکی سلێمانی جێبەجێنەکراوە

24.08.2019

لڤین:

ساڵێک زیاتر بەسەر نوسراوێکی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت، کە بودجەی بۆ چاکردنەوەی رێگەی (ئاغجەلەر-کانی شەیتان) دابینکردوە، بەڵام تا ئێستا رێگەکە وەک خۆیەتی و چاکنەکراوە.

لە نوسراوێکدا کە رۆژی 30-7-2018 دەرکراوە و واژۆی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی لەسەرە کە لە کابینەی پێشودا نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردوە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دابینکردنی بڕی 363 ملیۆن و 142 هەزار و پێنج سەد دینار بەمەبەستی چاکردنەوەی رێگای (ئاغجەلەر - کانی شەیتان)، بەڵام تا ئێستا رێگاکە هەر وەک خۆیەتی و چاک نەکراوە.

دەرکردنی ئەو نوسراوە دوو مانگ پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو کە لە 30ی ئەیلولی ساڵی رابردودا ئەنجامدرا.




1034 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations