وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دابەشکردنی شوقە بەسەر کرێنشیناندا رەتدەکاتەوە

24.08.2019

لڤین:
وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رەتیدەکاتەوە دابەشکردنی شوقەکانی کرێنشینان و کەمدەرامەتان لە چەند رۆژی داهاتودا ئەنجامبدرێت.
مەریوان مەلاحەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە راگەیەندراێوکدا بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی لەیەکیک لەکەناڵەکان لەسەر زاری دانا عەبدولکریم حەمە سالح وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وابلاو کراوەتەوە کە گوایە لەچەند رۆژی داهاتوودا دەست دەکرێت بەدابەشکردنی شوقەکانی کرێنشیانان و کەم دەرامەتان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بەهیچ شێوەیەک لێدوانی بۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە لەم بارەیەوە.

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەشڵێت، پرۆژەکە لەئیستادا کاری تیادەکرێت کە بریتیە لەدانانی ئاوەرۆو کارەباو ئاوی خواردنەوەو قیرتاوکردنی پرۆژەکە وە دوای تەواوبونی کارکردن تیایدا لە پرۆسەیەکی شەفافدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی و لە ئێستادا ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستیەوە.

289 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations