لە بارەی فرۆشتنی جۆرە شەربەتێک بە منداڵ دایكان و باوكان ئاگاداردەکرێنەوە

24.08.2019

لڤین:

به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ دایكان و باوكان ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

عیسمه‌ت محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه‌ له‌ گۆكایه‌كی ناوچه‌ی فه‌ره‌جئاوای شاری سلێمانی‌ لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر (700) كێس شه‌ربه‌تدا گرتووه.

ئاماژەی بەوەشکرد،  شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ جۆری (فستقە)ه‌ و به‌تامه‌كانی (پرته‌قاڵ، قۆخ و هه‌نار) له‌ به‌غداوه‌ هاورده‌ كراوه‌ و (16) هه‌زار و (8) سه‌د دانه‌یه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین.

رونیشیکردەوە، ئه‌و جۆره‌ شه‌ربه‌ته‌ له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا زیاتر به‌ منداڵ ده‌فرۆشرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یخۆن، رێگریان لێ بكه‌ن له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو.

قائیمقامیەت دەشڵێت؛  به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.




939 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations