پۆلیسی گەرمیان بۆ لڤین: منداڵیکی تازە لە دایکبوو بە فڕێدراوی دۆزرایەوە

ئەرشیف
24.08.2019

لڤین:
کاتژمێر 4:30 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، له‌نزیك مزگه‌وتی بوخاری له‌گه‌ڕه‌كی شۆڕشی كه‌لار منداڵێکی ساوا بە فڕێدراوی دۆزرایەوە و پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: تەندروستی جێگیرە.

هەڵگورد محەمەد، جێگری بەرێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، کاتژمێر 4:30 خولەکی به‌یانی ئه‌مڕۆ منداڵێكی تازه‌ له‌دایك بوو  هێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، دوای کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە رادەستی پۆلیس کرا.

لای خۆشیەوە عەلی جەمال قەدووری، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، منداڵێکی ساوای تازە لە دایکبوو لە رەگەزی نێر لە نزیک مزگه‌وتی بوخاری له‌گه‌ڕه‌كی شۆڕشی كه‌لار فڕێدراوە ودوای بردنی بۆ نەخۆشخانە رادەستی پۆلیس کراوە و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.

 بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان وتیشی:تەندروستی منداڵەکە جێگیرە و لیکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیان پێکردوە و بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی منداڵەکە و دۆسیەکەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندوتیژی خێزانی کراوە لە کەلار.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردودا چەند حاڵەتێکی دیکەی فڕێدانی منداڵ لە گەرمیان تۆمارکراوە.

363 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations