پەرلەمانتارێک: بەغدا لەمساڵدا جگە لە مووچەی فەرمانبەران هیچ پارەیەکی بۆ هەرێم نەناردوە

24.08.2019

لڤین:

ئەندامێکی لیژنەی دارای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی هەشت مانگە بەغدا جگە لە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران كە دەگاتە 454 ملیار دینار، یەك دینار زیادەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ئاماژەی بەوەشکردوە، "له‌ به‌رانبه‌ر بڕى ئه‌و نه‌وته‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمه‌ راده‌ستى به‌غداى بكات و نه‌یكردوه‌، حكومه‌تى فیدراڵی له‌ پشكى بودجه‌ى هه‌رێمى بڕیوه‌ و له‌هه‌مانكاتدا پابه‌ندیشه‌ به‌ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشکردوە: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ببڕدرێت له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌رێم داهاتى نه‌وتیش راده‌ست نه‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ ماده‌ى 10ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا بونى هه‌یه‌ و په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌رداوه‌، نابێت یارى به‌یاسا بكرێت یان به‌سه‌ریدا بڕۆیت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دەشڵێت، ماوەی هەشت مانگە حکومەتی هەرێم نەوتی رادەستی بەغدا نەکردوە، بە هۆیەوە بەغدا رۆژانە بە بڕی 250 هەزار بەرمیل لە بوودجەی هەرێم دەبڕێت.

216 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations