دوو خوشک لە زاخۆ لە خنکان رزگار کران

24.08.2019

لڤین:
وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک رایدەگەیەنیت، دوو خوشک لە پردی دەلال لە زاخۆ دوای ئەوەی کەوتنە ناو ئاوی روبارەکەوە لە خنکان رزگارکرا
ون.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی به‌رگری شارستانی دهۆک بە (لڤین پرێس) ی، راگه‌یاند:  دوێنێ هەینی دوای ئەوەی کجێکی تەمەن پێنج ساڵ له‌ نزیك پردى ده‌لال له‌ زاخۆ كه‌وته‌ ناو ئاوى رووباره‌كه‌وە و خوشكه‌كه‌ى هه‌وڵیدا رزگاری بكات، بەڵام نەیتوانی و خۆشی خەریکبوو بخنکێت.

وتەبێژی به‌رگری شارستانی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان توانیویانە هەردوو خوشکەکە کە یەکێکیان تەمەنی پێنج ساڵ بوە و ئەوەی دیکەش کە ویستویەتی رزگاری بکات تەمەنی ١٨ ساڵ بووە لە خنکان رزگار بکەن.

له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵەوە تائێستا 20 كه‌س له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌ رووداوى خنكان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

178 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations