بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵ ماڵی مەلایەک سوتێنرا

23.08.2019

لڤین:

ئاژانسی هرانا ڕایگەیاند،  لە گوندێکی شاری سونقوڕ-ی سەربە کرماشان، خەڵک ماڵی مەلاکە دەسووتێنن، دوای ئەوەی مەلای گوندەکە دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵ.

بەپێی هەواڵێک کە ئاژانسی ( هرانا ) ی ئێرانی، تایبەت بە مافی مرۆڤ، بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندوە" لە ڕۆژانی ڕابردوو مەلایەکی ئایینی لە گوندی 'هەزارخانی' شاری سونقوڕی سەربە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ( ١١ ساڵ ) و هەڵهاتووە".

لە بەشێکی تری هەواڵەکەی ئاانسەکەدا هاتوە" دوای ئەوەی خەڵک لە بابەتەکە ئاگادار بوونەتەوە ماڵی مەلاکەیان لە گوندەکە سووتاندووە، خانەوادەی کچەکەش سکاڵایان لەسەر مەلاکە تۆمار کردووە".

لە کۆتایدا ئاژانسەکە نوسیویەتی" تا ئێستا ئەنجامی ئەو سکاڵایە ڕوون نەبووەتەوە".

5427 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations