گه‌نده‌ڵیه‌كی تر به‌ ڕێوه‌یه‌ و وه‌زیری ناوخۆ لێی به‌رپرس ده‌بێت

22.08.2019

لڤین: لە فەیس بووکی ( دابان محەمەد ) ەوە

له‌ ئێستادا ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 300000 هه‌زار، بێگومان ئه‌م ژماره‌ و چه‌ندین ژماره‌ی تری خوار و سه‌روی ئه‌و ژماره‌یه‌ تایبه‌تن، له‌ ڕابردوشدا ژماره‌ی تابلۆ باش و تایبه‌ته‌كان، دراوه‌، به‌ به‌رپرس و بازرگان و كوڕ و كچه‌كانیان و خه‌ڵكانی ده‌ستڕۆشتو، چه‌ندین به‌ڵگه‌ و نمونه‌ی زیندو هه‌ن، كه‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ، چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌ی تابلۆكاندا كردوه‌، كه‌م به‌رپرس و منداڵه‌كانیشیان هه‌یه‌، خاوه‌ن تابلۆی جوان و تایبه‌تی ئۆتۆمبێل نه‌بن.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ ئێستادا چه‌ندین كه‌س خۆیان ئاماده‌كردوه‌، تا ژماره‌ی تابلۆی 300000 و سه‌ر و خواریان پێبدرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌وه‌ و بۆ له‌مه‌ودوا ژماره‌ی تابلۆكان له‌ پارێزگاكانی ( سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ ) موزایه‌ده‌ی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی ئه‌و تابلۆیانه‌ بكات كه‌ به‌هاكانیان ملیۆنان دۆلاره‌ و بخرێته‌وه‌ خزمه‌تی ڕێگا و بان و هاوڵاتیان

 

679 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations