عێراق و بەریتانیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لە بواری ئاسایش و بەرگری واژۆکرد

22.08.2019

لڤین:

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، واژۆکردنی ئەو لێکتێگەیشتنە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی گەشەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردو وڵاتدایە بەتایبەت کە بەریتانیا بە هاوبەش و هاوکارێکی گرنگی عێراق دادەدنرێت.

ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ )، حکومەتی عێراق و بەریتانیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لە بواری ئاسایش و بەرگری واژۆ کرد، وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکەوە کە لەلایەن وەزیری بەرگری هەردولاوە واژۆکرا، رایگەیاند" واژۆکردنی ئەو لێکتێگەیشتنە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی گەشەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردو وڵاتدایە بەتایبەت کە بەریتانیا بە هاوبەش و هاوکارێکی گرنگی عێراق دادەدنرێت لەروەی مەشق و راهێنان بە هێزە سەربازییەکان و پڕچەککردن و روبەڕوبونەوەی تیرۆر".

واژۆ کردنی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنە لەکاتێکدایە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی بن والاسی وەزیری بەرگری بەریتانیا لە لەندەنە.

لەماوەی رابردودا عێراق چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەی لەگەڵ وڵاتانی زلهێز واژۆ کردوە بەمەبەستی پڕچەککردن و وەرگرتنی هاوکاری سەربازیی و لۆجیستی و بەهێزکردنی هێزی بەرگری بەتایبەت بۆ دژایەتی شەڕی دژی تیرۆر.

229 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations