قەرەیلان: سەرۆكی شارەوانی ئەستەمبوڵ لە مەترسی لابرندایە

22.08.2019

لڤین: 
ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی پەكەكە ئاشكرای دەكات ئاكەپە دەیەوێت لە ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات و پێشبینیش دەكات شارەوانی ئەستەمبوڵیش وەك شارەوانیە كوردیەكانی لێبێت. 

موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەكەككە، رایگەیاند: ئەگەری زۆری هەیە پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا بیەوێت لە ساڵی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنێكی پێشوەختە ئەنجام بدات. 

ناوبراو لە دیداڕێكی لەگەڵ رادیۆی دەنگی وڵاتی سەر بە حزبەكەی وتیشی "بەو كەش و ڕۆژەڤە، هەوڵ دەدات هەمووان سەرقاڵ بكات و بەو شێوەیە پێش بكەون سەیر بكەن، نەك تەنیا سەرۆكی شارەوانی سێ شاری كوردستانی دەستبەسەر كرد. لە هەمان شەودا واتە شەوی ١٩ی ئاب لە ٢٩ شاردا ئۆپەراسیۆنی قڕكردنی سیاسی كرد و نزیكەی ٥٠٠ كەسیان دەستگیر كرد". 

ئەو ئەندامەی دەستەی بەرێوەبەرایەتی پەكەكە وتیشی: هەمان شەو لەدژی گەریلا لە سێ شار (جۆلەمێرگ، وان و شڕنەخ) ئۆپەراسیۆنێكیان بە ناوی 'شكاندن' دەستپێكرد. سێ پلانی جیاواز بۆ قڕكردن لە سێ شوێنی جیاواز دەستیپێكرد و لە هەمان شەودا كەوتنە جێبەجێ كردن. ئەوە كۆنسێپتێكە، پلانێكە.

قەرەیلان ئەوەشی وت "بە شەڕی دژی گەلی كورد دەیانەوێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدەن. بە ڕای من ئامانجیان لەوە ئەوەیە خوێنی زیاتر بڕژێنن، كۆمەڵگە ڕووبەڕووی یەكتر بكەنەوە، دواتریش خۆیان وەكو فریادڕەسی توركیا نیشان بدەن، هەڵبژاردنێكی پێشوەختە بەڕێوەببەن و بەو شێوەیە لە دەسەڵات بمێننەوە، ڕژێمەكەیان بهێڵنەوە".

قەرەیلان پێشبینی دەكات "ئەگەر پێش بەوە نەگیرێت، سبەی سەرۆك شارەوانییەكانی ئەستەنبۆڵ و ناوچەكانی دیكەش دەستیان بەسەردا دەگیرێت".

432 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations