نهێنی پێكانەكانی دیمبلی ئاشكرا بوو

22.08.2019

لڤین: 

نهێنی پێكانە زۆرەكانی ئەستێرە لاوە فەرەنسیەكەی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرا دەبێت و چێشتلێنەرەكەی پێشووی دەڵێت زۆر هەوڵمدا بیهێنمەوە سەر رێگەی راست بەڵام نەمتوانی. 

میكایل نایا، چێشتلێنەری تایبەتی دێمبێلی كە لە سەرەتای ساڵی رابردوو وازی لە كارەكەی هێناوە دەڵێت "دیمبلی مەی ناخواتەوە، بەڵام هیچ پابەندییەكی بە سیستمی خواردن و چارەسەرییەوە نییە، هەموو شتێك دەخوات".

عوسمان دێمبێلی، یاریزانی فەرەنسی یانەی بەرشەلۆنە، لەوكاتەوەی پەیوەندی كردووە ب یانەی بەرشەلۆنە وە تا ئێستا 7 جار توشی پێكان بووە بەهۆیەوە 250 رۆژ لە یاریگاكان دوور كەوتووەتەوە چێشتلێنەرەكەی پێشووی دەڵێت "عوسمان وەك یاریزانێكی ئارەزوومەند مامەڵە لەگەڵ تۆپی پێ دەكات نەك وەك یاریزانێكی پیشەگەر".

چێشتلێنەرەكە دەشڵێت: هەمیشە لەگەڵ هاوڕێكانی شەونخونی كردووە و هەر ئەوەش هۆكاری ئەوەیە كە زۆر تووشی پێكان دەبێت زۆر هەوڵمدا بیهێنمەوە سەر رێگەی راست، بەڵام پێمنەكرا.

501 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations