تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە شەوی رابردوو لەئاوی باڵەجۆدا خنکا

22.08.2019

لڤین:
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە لە ئاوی باڵەجۆی گوندی باریکەدا خنکابوو.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە لەگوندی باریکەی سەر بەناحییەی قۆرەتوو لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک بەناوی(کەریم قادر محمد) لەدایکبووی ( ٢٠٠٤ ) دانیشتووی گوندی باریکە لەئاوی باڵەجۆ خنکا.
مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە ئێوارەی دوێنی چوارشەمە شەمە لە ئاوی باڵەجۆی گوندی باریکەی سەربەناحییەی قۆرەتوو لەکاتی مەلەکردندا خنکا.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار.

150 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations