کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

21.08.2019

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، هاتنی بارستە هەوایەکى تا ڕادەیەک فێنک لە ناوەراستى تورکیاوە سبەى پێنج شەممە پلەکانى گەرما بە نزیکەى 3-5 پلە نزم دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەم نزم بوونەوەیە لە پلەکانى گەرما تا رۆژى یەک شەممەى هەفتەى داهاتوو بەردەوام  دەبێت.

کەشناسی دەشڵێت: بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ رۆژى هەینى لە سەنتەرى پارێزگاکانى هەرێم لە ژێر 40 پلەى سیلیزى دەبێت جگە لە پارێزگاى کەرکوک لە 40 پلە بەرزتردەبێت. 

790 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations