محەمەد سەڵاح ئامادەی قوربانیدانە

21.08.2019

لڤین: 
ئەستێرەی میسریەكەی لیڤەرپوڵ رایگەیاند، ئامادەیە دەستبەرداری گۆڵكاری ببێت لەپێناو بردنەوەی جامی پریمەرلیگ چونكە تا ئێستا بەدەستی نەهێناوە. 

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوڵ، رایگەیاند "بەدڵنیاییەوە زۆر حەز دەكەم بۆ سێیەم وەرز لەسەر یەك ببمە گۆڵكەری پرێمەرلیگ، بەڵام بۆ من هەوڵی لەپێشینە دەستبەركردنی نازناوی پرێمەرلیگە بۆ لیڤەرپوول، چونكە ئامانجی لەپێشینەم بەدەستهێنانی نازناوە بۆ یانەكەم".

ناوبراولە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا وتیشی: ئامادەم دەستبەرداری گۆڵكاری پریمەرلیگ ببم بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ چونكە تاوەكو ئێستا ئەو نازناوەم لەگەڵ یانەكەم بەدەست نەهێناوە. 

ئەو ئەستێرە میسریە وتیشی "من هێرشبەر نیم، بەڵكو یاریزانی باڵی هێرشبردنم، بۆیە ئەركی من تەنیا تۆماركردنی گۆڵ نییە، بەڵكو هەوڵدانە بۆ هاریكاریكردنی هاوكارەكانەم لە تیپەكەم".

759 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations