فۆرمی دەستپاكی بە وەزیر و پلەباڵاكان پڕدەكرێتەوە

20.08.2019

لڤین:

بە فەرمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشت به‌ست به‌ئه‌حكامی مادده‌ی ( هه‌شته‌م )،له‌یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ ( ٣ ی ساڵی ١٩٩٢ ) ی هه‌موار كراو، هه‌موو وه‌زیره‌كان و خاوه‌ن وه‌زیفه‌ باڵاكان، پیویستە فۆرمی دەستپاكی پربکەنەوە.

بە پێی بەڵگەنامەیەک کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیاری ژمارە ( ٦ ) لە ( ٢٢ / ٧ / ٢٠١٩ )، ڕایگەیاندوە" پشت به‌ست به‌ئه‌حكامی مادده‌ی ( هه‌شته‌م )،له‌یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ ( ٣ی ساڵی ١٩٩٢ ) ی هه‌موار كراو، له‌به‌ر رۆشنایی نووسراوی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، و له‌به‌ر رۆشنایی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌( ٢ ) له‌ ( ٢٢ی ٧ی ٢٠١٩ ) بریاردرا به‌ : 

١ - پێویسته‌ هه‌موو وه‌زیره‌كان و خاوه‌ن وه‌زیفه‌ باڵاكانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر رۆشنایی یاسای ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ ( ٣ ) ساڵی ( ٢٠١١ )،هه‌موار كراو فۆرمی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندی دارایی پڕبكه‌نه‌وه‌.

٢ - وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م فۆرمه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه.

 

375 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations