لە گوندێکی سنوری دهۆک ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج

20.08.2019

لڤین:

فڕۆکەکانی تورکیا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌ گوندی بابیرێی سەر بە ناحیەی بامەڕنێ لە سنووری ئامێدیی پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەیان کردووەتە ئامانج.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە ، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٠ / ٨ / ٢٠١٩ )، له‌ گوندی بابیرێی سەر بە ناحیەی بامەڕنێ لە سنووری ئامێدیی پارێزگای دهۆک،فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەیان کردوەتە ئامانج، ترسێکی زۆریان لەنێو هاونیشتمانییان دروست بوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا وا دەر دەکەوێت بۆردوومانەکە نزیکەی ( ٥٠ ) ، مەتر لە خەڵکی سڤیلەوە دوورە.

دانیشتوویەکی گوندی بابیرێی، رایگەیاندوە" خەڵکی گوند، هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، بەڵام ترسێکی زۆر لەنێو خەڵکدا دروست بووە و ناشزانین هێزەکانی پەکەکە چ زیانێکیان هەبووە".

506 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations