پەرلەمانتارانی پارتی دەزگایەكی فەرمی هەرێم بە دەزگای حزبی دەزانن

19.08.2019

لڤین: 
پەرلەمانتارانی پارتی دەزگایەكی فەرمی هەرێم بە دەزگای حزبی تێگەیشتوون و رایدەگەیەنن كە ئاژانسی پاراستن و زانیاری دەزگایەكی حزبیە. 

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەمامێكی چاند و بانگهێشتی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری بۆ نەمامچاندن كردد و بەشداری ئەو چالنجە بوو، رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانن لە وەڵامی ئەو چالنجەدا نەمامێكی ناشت و بانگهێشتی لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری کردووە. 

لەدوای ئەو بانگهێشتە دوو پەرلەمانتاری پارتی بەهۆی رقیان لەو بەپرسەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری دەزگاكە بە حزبی ناو دەهێنن، لە کاتێکدا ئەو دەزگایە پێشتر سەر بە سەرۆکایەتی هەرێم بوو. 

هەریەكە لە بەهمەنی كاكە عەبدوڵا و زانای مەلا خالید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە میدیاكانی حزبەكەیان راگەیاندووە كە ئەوەی رێواز فایەق كردویەتی كاڕێكی حزبیە و دەزگا فەرمیەكەی هەرێمی كوردستانیان بە دەزگایەكی حزبی ناو هێناوە. 

7565 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations