پۆلیسی هەڵەبجە: گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا

19.08.2019

لڤین:
 کاتژمێر ٣:٠٠ بەیانی ئەمرۆ دووشەممە، گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە ناو ماڵی خۆیاندا کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

 بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند" کاتژمێر ٣:٠٠ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی (ت.غ.ح)  پیشەی کاسب دانیشتووی  گەڕەکی شێخ ئیسماعیل لە پارێزگای هەڵەبجە لە ناو ماڵی خۆیاندا خۆی خنکاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکردوە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و لێکۆڵینەوەش بۆ زانینی هۆکاری خۆکوشتنەکەی دەستیپێکردوە.

241 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations