دۆناڵد ترەمپ مووچەكەی بەخشی

18.08.2019

لڤین: لوقمان غەفوور

سەرۆكی ئەمریكا چارەكی یەكەمی مووچەكەی ئەمساڵی بەخشییە (نووسینگەی نەشتەرگەرانی ئەمریكی) كە بڕەكەی ١٠٠ ھەزار دۆلارە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا چارەكی یەكەمی مووچەكەی بەخشیە (نووسینگەی نەشتەرگەرانی ئەمریكی) ئەم ھەنگاوە بووە دەروازەیەكی نوێ كە سەرۆكەكانی پێش خۆی نەیانكردووە لە كۆی ٤٠٠ ھەزار دۆلاری مووچەی ساڵانەكەی ١٠٠ ھەزاری ببەخشێت. 

بەپێی ھەندێك سەرچاوەی میدیاكانی ئەمریكا  ترەمپ بە نیازە چارەكی دووەمی موچەكەشی ببەخشێتە كەرتی پەروەردە.

١٦ی ئاب لە تویتێكدا ترەمپ ئەو ھەواڵەی خستەڕوو، ئەوەش دوای ئەوەی نووسینگەی نەشتەرگەرانی ئەمریكی ھەواڵەكەیان گەیاندە میدیاكان. ئەو نووسیویەتی: من ١٠٠٪ی مووچەی سەرۆكایەتییەكەم ئەبەخشم. ٤٠٠ ھەزار دۆلارم گەڕاندەوە بۆ وڵاتەكەمان و ھەستم زۆر باشە دەربارەی ئەوە.

نووسینگەی نەشتەرانی ئەمریكی بە پزیشكانی نەتەوە ناسراون و گەشە بە بواری تەندروستی كۆمەڵگە دەدەن و ئاگاداركردنەوەی حكومەت لە ھەموو ئافاتێكی نەخۆشی و ژمارەیان ٦٠٠٠ پزیشكی دانسقەیە.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاری گشتی سوپاسی سەرۆكی وڵاتەكەی كرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە.

472 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations