سەرۆكی پەرلەمان بانگهێشتی لاهوری شێخ جەنگی دەكات

18.08.2019

لڤین: 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی هەریەكە لە سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و پارێزگاری شاری دهۆك دەكات و دەیەوێت لە شارەكانی سلێمانی  دهۆك نەمام بچێنن. 

رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە كاتی ناشتنی نەمامێكدا لە ژێر دروشمی دارێك بچێنە شارێك سەوز بكە وەڵامی بانگهێشت (چالنج)ی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی دایەوە،  داواشی كرد لەبری ئەوەی ئەو هەڵمەتە هەڵمەتێكی رەمزی بێت و سیاسییەكان و دەستەبژێر ئەنجامی بدەن، ببێتە هەڵمەتێكی نیشتیمانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان خەرجییەكانی دابین بكات. 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەك بانگهێشت (چالنج)ی نەمام چاندنیشی رووبەڕووی لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری كردەوە.

لە كاتی ناشتنی نەمامەكەدا رێواز فایەق وتیشی "بۆ ئەوەی ئەو هەڵمەتە سنووری شاری شیرینی هەولێر تێپەڕێنێ و بگاتە شارو شارۆچكەكانی تری هەرێمی كوردستان لێرەوە چاڵنجی هەردوو بەڕێزان لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای زانیاری لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆئەوەی لە سلێمانی هەمان هەڵمەت بەڕێوە ببات، هەروەها چاڵنجی بەڕێز فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك، دەكەم بۆ ئەوەی هەمان هەڵمەت لەو پارێزگایە بەڕێوە ببات".

7293 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations