ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

18.08.2019

لڤین:
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بەردەوامە، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، مووچەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بە پێی زانیارییەکانی لڤین، ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی ئابی 2019 مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری دابەشدەكرێت.

هاوکات، ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، دابەشکردنی مووچە بەردەوامی هەیە، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەکی دیکە سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە وەزارەتەکانی دیکە ئاشکرا بکات.

وەزارەتی دارایی لە پێش جەژندا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند وەزارەتێکی دیکە دابەشکرد.

1136 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations