یەکەم کاروانی حاجیان گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

17.08.2019

لڤین:
وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، کاتژمێر 8:00ی به‌یانی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیان كه‌ ژماره‌یان (417) حاجییه‌ گەیشتنەوە شاری سلێمانی.


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت، گەشتی یەکەم کاتژمێر 5:00 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێکەوتون و کاتژمێر 8:00 بەیانی گەیشتنە شاری سلێمانی، كه‌ ژماره‌یان 417 حاجییه‌، گەشتی دووەم كه‌ حاجیانی پارێزگای ھەولێر له‌ خۆ ده‌گرێت، کاتژمێر 4:00ی ئێوارە بەرێدەکەوێت و کاتژمێر 6:30 ی ئێواره‌ دەگاتە فرۆکەخانەی ھەولێر و ژمارەیان 417 حاجییه‌.

وەزارەتەکە دەشڵێت: گەشتەکان بەردەوامیان دەبێت تاکو رۆژی (29)ی ئاب سەرجەم حاجیان کە ژمارەیان  حەوت هەزار و 132 حاجییە دەگەرێنەوە هەرێمی کوردستان.

177 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations