حاجیەك بۆ لڤین : ئێمە ماوەی ١٢ رۆژی تر بێكار لە سعودیە دەمێنینەوە

سبەینێ یەكەم كاروانی حاجیان دەگاتەوە هەرێمی كوردستان

16.08.2019

لڤین: 

سبەینێ یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم دەگەنەوە كوردستان و بەشێك لە حاجیە كوردەكانیش ناڕەزایی دەردەبڕن بەهۆی دواكەوتنیان لە گەڕانەوەیان كە دەكەونە كۆتایی ئەم مانگە. 

بە گوێرەی رگەیەندراوێكی فرۆكە خانەی سلێمانی سبەینێ یەكەم فرۆكەی حاجیانی هەرێمی كوردستان دەگاتەوە سلێمانی و گەشتەكانیش بەردەوام دەبن بۆ هاتنەوەی حاجیەكان. 

حاجی هونەر مەحمود غەفور، لە وڵاتی سعودیەوە لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: ئێمە ژمارەیەكی زۆر حەجاجی هەرێمی كوردستانین پێیاوتوین كە گەڕانەوەمان بۆ هەرێمی كوردستان دەكەوێتە 28ی مانگەوە ئەوەش كێشەی بۆ سەرجەممان دروست كردووە لەبەر ئەوەی هەمانە كارمەندی حكومەتە و هەمانە پیر و پەككەوتەیە هەشمانە پارەی پێ نەماوە بەبێ كار لێرە بۆ ماوەی 10 رۆژ دەمێنینەوە. 

ئەو حاجیە كوردە ئەوەشی رونكردەوە بەشێك لە حاجیەكان پێویتیان بەوەیە رۆژانە ببرێنە نەخۆشخانە ئەوەش كێشەیەكی ترە بۆمان دروست بووە.  

لڤین بۆ وەرگرتنی هۆكاری دواكەوتنی گەڕانەوەی بەشێك لە حاجیەكان پەیوەندی كرد بە نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، بەڵام پەیوەندیەكان بەردەست نەبوون. 

312 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations