گەرمیان ؛ جەژنێکی ئارامی بەڕێکرد

14.08.2019

لڤین:

هاتووچۆی گەرمیان ، لەرۆژانی جەژندا تەنها ٣ ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداو خۆشبەختانە هیچ بریندارێک تۆمار نەکراوە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە.

ئەمڕۆ ( چوار شەممە ، ١٤ ی ئایاری ٢٠١٩ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ، لە پەڕەی فەرمی خۆی ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ، ڕایگەیاند " دوای ئەوەی هاتووچۆی گەرمیان پلانی جەژنی قوربانی بۆسەلامەتی گیانی شۆفیران و هاولاتیان داڕشت، جگە لە مەفرەزە بەردەوامەکان، سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بارەگای بەریوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی هاولاتیان لەئامادەباشیدا بوون و پلانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیانیان جی بەجێ کرد".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە " لەرۆژانی جەژندا تەنها ( ٣ ) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداو خۆشبەختانە هیچ بریندارێک تۆمار نەکراوە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە".

94 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations