سالار محمود ؛ ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوەکان گەیەنراونەتە بەغداد

14.08.2019

لڤین:

راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عیراق ، هەڵدانەوەی یەکێک لە سێ گۆڕە بەکۆمەڵە دەستنیشانکراوەکەی بیابانی بادیەی سەماوە ، بەشێوەیەکی زانستی بوە ، گەیەنراونەتە پەیمانگای پزیشکی دادی بەغداد.

سالار مەحمود ، راوێژکاری سەرۆککۆماری عیراق ، رایگەیاند " هەڵدانەوەی یەکێک لە سێ گۆڕە بەکۆمەڵە دەستنیشانکراوەکەی بیابانی بادیەی سەماوە. بەشێوەیەکی زانستی بوەو ئەوشەهیدانەی دەرهێنراون ژمارەیان ( ١٧١ ) ژن و مناڵن و گەیەنراونەتە پەیمانگای پزیشکی دادی بەغدا سەر بە وەزارەتی تەندروستی عیراق ".

راوێژکاری سەرۆککۆماری عیراق ، ئاشکرای کرد " بڕیاریشە لە مانگی دادێدا دەستبکرێ بەهەڵدانەوەی دوو گۆڕە بەکۆمەڵەکەی تر کەلەتەنیشت گۆڕە تەواو کراوەکەن".

هاروەها ئاشکرای کردووە " تەنیا لە پارێزگای سەماوە دەیان گۆڕی بە کۆمەڵی تری ئەنفالکراوانمان هەن.وە هەوڵی جدی نوێ هەیە بۆ دەستبەکاربوون لە دۆزینەوەو هەڵدانەوەی گۆڕەکان بە هاوکاری تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عیراق و هەرێم".

سالار مەحمود گوتیشی " هەوڵدەدەین پێش هێنانەوەی ئێسک و پروسکەکان بۆ کوردستان، لەبەغدا مەراسیمی ڕەسمی و شایستەی بەڕێکرنیان بۆ ئەنجام بدەین ".

132 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations