تورکیا ؛ ١١٨ كۆچەری نایاسایی دەستگیر كران

14.08.2019

لڤین:

میدیاکانی تورکیا ، لە شارۆچكەی ئایڤاجك سەر بە پارێزگای چاناككالەی توركیا، ١١٨ كۆچبەر كە هەوڵیان دەدا بەشێوەیەكی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ دوورگەی میدیلی یۆنان دەستگیر كران .

میدیاکانی تورکیا هەواڵی دەستگیر کردنی چەند کۆچبەرێکی نایاساییان لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرا کرد ، رایانگەیاندووە " تیمەكانی ئاسایشی كەنار دەریا لە باكووری دەریای ئیجە دوو بەلەمیان دەستنیشان كرد كە هەوڵیان دەدا سنوورەكانی دەریا بەشێوەیەكی نایاسایی تێپەڕێنن، لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانرا ( ٦٥ ) كۆچەری نایاسایی ئەفغانی دەستگیر بكرێن". 

هەروەها " لە ناوچەی ئەحمەد چەئاڵتی ( ٥٣ ) كۆچەری تری بەرەگەز ئەفغانی، ئێرانی و سووری دەستگیر كران". 

ئاماژە بەوەكراوە، تێكڕا كۆچەرە نایاساییەكان كە ( ١١٨ ) كەس دەبوون، دوای رێكارە یاساییەكان بەرامبەریان، رەوانەی بەشی گەڕاندنەوەی بیانییەكانی ئایڤاجك كران. 

246 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations