هاوپەیمانی سائیرون هەڕەشەی سەندنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی دەکەن

14.08.2019

لڤین:

سەركردەیەک لە هاوپەیمانی سائیرون ، عادل عەبدولمەهدی لە بەڕێوەبردنی عێراقدا شكستیهێناوە ، بە تایبەت لە پڕکردنەوەی پۆستەکان.

رامی سەكینی ، سەركردە لە هاوپەیمانی سائیرون ، رایگەیاندووە " عادل عەبدولمەهدی لە بەڕێوەبردنی عێراقدا شكستیهێناوە، بەتایبەت لە پڕنەكردنەوەی ئەو پۆستانەی تائێستاش بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن ".

سەرکردەکەی هاوپەیمانی سائیرون، وتیشیەتی " عەبدولمەهدی تائێستا بە تیۆری سەرۆكوەزیرانە نەك بە كردەیی ، حكومەتەكەی بە لاوازی لەدایكبوو هەر بە لاوازیش دەمرێت".

سەكینی راشیگەیاندوە " ئەگەر عادل عەبدولمەهدی بەمشێوەیە بەردەوام بێت ئەوا بەرەو سەندنەوەی متمانە دەچن ".

379 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations