سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتی لە پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

14.08.2019

لڤین :

بە شێوەیەکی کاتی ، فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ، جەمال حەوێزی ،بە سەرۆکی فراکسیۆن دیاریکرد.

جەمال حەوێز، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە میدیاکانی راگەیاندوە " لە لایەن ئەندامانی فراکسیۆنەکەیەوە کراوە بەسەرۆکی فراکسیۆن بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکان بەشێوەیەکی کاتی ".

ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاسکرایشی کردووە " مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و فراکسیۆنیش داوایان لێکردووە کە بەشێوەیەکی هەمیشەیی ببێت بە سەرۆکی فراکسیۆن بەڵام رەتیکردوەتەوە ".

سەبارەت بە دیاری کردنی سەرۆکی فراکسیۆن ، جەمال حەوێزی، ئاماژەی بەوەکردوە " لە دوای تەواوبوونی پشوی پەرلەمان، مەکتەبی سیاسی بە فەرمی سەرۆکی فراکسیۆن دیاریدەکات ".

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکەی دەکرد و لە دوای ئەوەی بوو بە وەزیری کشتوکاڵ و رێواز فایەقیش بوو بە سەرۆکی پەرلەمان، فراکسیۆنەکەیان بە بێ سەرۆک مایەوە.

653 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations