خێزانی میترا استاد لە سەرۆكی پێشووی شارەوانیی خۆش بوون کە بکوژی کچەکەیانە

14.08.2019

لڤین:

دەزگای هەواڵی ئیسنا ، خێزانی میترا استاد ، هاوسەرە كوردە كوژراوەكەی سەرۆكی پێشووی شارەوانیی تاران، لە محمد علی نجفی ، خۆش بوون كە تاوانبارە بە كوشتنی كچەكەیان و سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ،مەسعوود ئوستاد، برای میترا ئوستاد، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، ڕایگەیاند " خێزانەكەی بڕیاریان داوە لە محەمەدعەلی نەجەفی ( سەرۆكی پێشووی شارەوانیی تاران ) خۆش ببن كە پەیوەست بە كوشتی میترا ئوستاد وەك تاوانبار ناسێنراوە و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە".

پارێزەرانی سەرۆكی پێشووی شارەوانیی تاران ، هەواڵەكەیان بۆ دەزگاکە پشتڕاست كردەوەتەوە.

هەروەها ، پارێزەرانی سەرۆكی پێشووی شارەوانیی تاران ، ئاشکرایان کردووە " لەگەڵ لێخۆشبوونی خێزانی میترا ئوستاد لە نەجەفی، ناوبراو ئازاد ناكرێت، چونكە بەپێی یاسای سزادانی ئێران ، تەنانەت لە حاڵەتی ڕازیبوونی خێزانی كوژراوەكەشدا بۆ ئازادكردنی ، تاوانباری كوشتنی بەئەنقەست سزای زیندانیی بەسەردا دەسەپێندرێت".

ڕۆژی ( ٣٠ی تەموزی ٢٠١٩ ) غولام حسێن ئیسماعیلی ، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگه‌یاند " محه‌مه‌دعه‌لی نه‌جه‌فی ( سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانیی تاران ) ، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ تاوانی كوشتنی ژنی دووه‌می سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه‌ ".

 

1029 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations