دهۆک ؛ لە روداوێکی هاتوچۆدا ١١ کە س بوونە قوربانی

14.08.2019

لڤین:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ، دوێنێ سێ شەممە، کاتژمێر١٠ی شەو، روداوێکی پێکدادان لە نێوان سێ  ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە ، بەهۆی روداوەکەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و ١٠ کەسی تریش بریندار بوون .

ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ، رایگەیاندوە " دوێنێ ( سێ شەممە )، کاتژمێر ( ١٠ی ) شەو، روداوێکی پێکدادان لە نێوان سێ  ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپڵ ڤیکترا و  تەکسی نیسان و کیا تایبەت لەسەر رێگای خرابابکێ لە نزیک گوندی میرا لە سنوری قەزای زاخۆ رویداوە".

وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ، ئاسکرای کردووە " بەهۆی روداوەکەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و ١٠ کەسی تریش بریندار بوون و زیانێکی زۆری مادییش بەر ئۆتۆمبیلەکان کەوتوون ".

262 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations