پێشبینیەكانی كەشوهەوای هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ

14.08.2019

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بەمەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەكانی خۆی بۆ رەوشی كەشوهەواو و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێ ئاشكرا كرد و ئاماژە بەوە كراوە كە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەكانی گەرما لە هەندێك ناوچە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەمڕۆ ( چوار شەممە ، ١٤ی ئابی ٢٠١٩ ) ، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بەمەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەكانی خۆی بۆ رەوشی كەشوهەواو و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێ ئاشكرا كرد و بەپێی پێشبینییەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە لە ماوەی ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا بەرزترین پلەی گەرما لە شاری كەركوك تۆمار دەكرێت كە ئەمڕۆ ( ٤٨ ) پلە دەبێت و نزمترین پلەی گەرمایش لە ماوەی ئەو ( ٤٨ ) کاتژمێرەدا لە شاری سلێمانی تۆمار دەکرێت کە ( ٤٢ ) پلەیە .

هەروەها بە پێی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بەمەلەرزەزانی هەرێم ، لە ماوەی ئەو ( ٤٨ ) کاتژمێرەدا ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت .

 

 

 

 

742 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations