دۆناڵد ترەمپ هۆشداری لە کشانەوەی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی دەدات

14.08.2019

لڤین:

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ؛ ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی چینی خۆشتر دەوێت لە ئەمریکا و زیاتر لایەنگریی چین دەکات.

دوێنێ ( سێ شەممە ، ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ ) ،  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، لە کارگەیەکی ویلایەتی پەنسلڤانیان ، لەبەردەم ژمارەیەکی زۆر کرێکاری کارگەکەدا ڕایگەیاندووە " ئەگەر پێویست بکات ڕێکخراوەکە جێدەهێڵین، دەزانین ئەوان ساڵانێکە ئازارمان دەدەن، جارێکی تر ئەوە ڕووناداتەوە".

هەروەها دۆناڵد ترەمپ ، ئاشکرای کردووە " ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی چینی خۆشتر دەوێت لە ئەمریکا و زیاتر لایەنگریی چین دەکات".

ئەمە یەکەمجار نییە ترەمپ هەڕەشەی پاشەکشێی وڵاتەکەی دەکات لەو ڕێکخراوەدا، هاوینی ڕابردوو ترەمپ گوتی، چەند ساڵێکە ڕێکخراوەکە مامەڵەیەکی زۆر خراپ لەگەڵ ئەمریکا دەکات، ئەگەر خۆی چاک نەکات لێی دەکشێنەوە.

دیارترین ڕەخنەکانی ئیدارەی کۆشکی سپی لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ئەوەیە کە چینی لە ڕیزی تازەپێگەیشتووەکاندا هەژمارکردووە، ئەوەش باری شانی چینی سووک کردووە و لە هەندێک بەرپرسیارێتی دووری خستووەتەوە.

328 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations