حەشدی شەعبی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

13.08.2019

لڤین: 

حەشدی شەعبی هەرەشە لە ئەمریكا دەكات و دەڵێت ئەگەر ئەو هێرشە نادیارانەمان لەسەر رانەگرێت، ئەوا ئێمەش هێرش دەكەینە سەر بەرژەوەندیەكانی. 

یەزن جبوری، فەرماندەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی، رایگەیاند: ئەگەر ئەمریكا لە توانایدا نەبێت كۆنتڕۆڵی ئەو لایەنە نادیارە بكات كە هێرش دەكاتە سەر سەربازگەكانیان، ئەوا نابێت چاوەڕوانی ئەوە لە حەشدی شەعبی بكەن كە هێڕش نەكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا. 

ناوبراو رونیشیكردەوە، هەردوولا دەتوانن هەمان كاربكەن، بۆیە هیوادارین ئەمریكا كۆنتڕۆڵی ئەو هیچرشانە بكات كە دەكریچتە سەر بنكەكانی حەشد لە عێراق. 

ئەو لێدوانە لە كاتێكدایە كە بەشێك لە میدیاكانی جیهان ئاشكرایان كردووە كە ئیسرائیل هێرشی كردووەتە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی كە ئێران موشەكەكانی بۆ دەگوازێتەوە، تیایدا حەشاری دەدات.

976 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations