لە چوار رۆژدا 208 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی كوردستان

13.08.2019

لڤین:
لە ماوەی تەنها چوار رۆژدا و تا دووەم رۆژی جەژن 208 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی كوردستان و وتەبێژی دەستەكەش پێشبینی دەكات ژمارەكە زیارت ببێت. 

 نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم، رایگەیاند: لە رێكەوتی ٨ی ئاب تاكو ١٢ی ئاب  زیاتر لە٢٠٨ هەزارگەشتیار هاتۆتە شارەكانی هەرێمی كوردستان. 

ناوبراو وتیشی: زۆربەی گەشتیاران لە باشور و ناوەڕاستی عێراق هاتوون، ئەمە ئاماری  سەرەتایە، ئاماری كۆتایی ڕۆژانی كۆتایی جەژن ڕادەگەیەنین، چونكە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەكە لە زیاد بوون دایە.

180 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations