ئەو گوڵەی مرۆڤ سەرسام دەكات

13.08.2019

لڤین: 

ئەوەی دەیبینن بەردی ڕەنگاوڕەنگ نیە بەڵكو ڕووەكی (لیسۆبس)ە كە جۆرە ڕووەكێكی دەگمەنە و گوڵ دەگرێت و لە پۆلی عەساریاتەكانە كە زیاتر شێوەی بەرد و هەندێك جۆر خواردن دەدات.

ئەم ڕووەكە نیشتیمانی سەرەكی باشووری ئەفریقایە و لە كەشی گەرم و وشكدا گوڵ دەكات، ناوەكەی "لیتوبس" دەگەڕێتەوە بۆ وشەیەكی یۆنانی كۆن "لیتوس" كە بە مانای بەرد دێت و بە بەردی زیندوو ناودەبرێت بەهۆی ڕەقی و بەرگەگرتنی بۆ گەرمای زۆر.

ئەم ڕووەكە گوڵەكانی لە پایزدا دەكرێنەوە و دەتوانرێت وەك گوڵی ناوماڵ مامەڵەی لەگەڵ بكرێت بە مەرجێك خۆری زۆری بەر بكەوێت و كەمترین بڕی ئاوی پێبدرێت.


وەرگێرانی لە عەرەبیەوە: سازان تۆفیق

685 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations