بەرشەلۆنە ئەمڕۆ لەگەڵ پاریس سانجێرمان كۆدەبێتەوە

13.08.2019

لڤین: 

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان كۆببێتەوە و ئەوەش بە یەكەمین هەنگاوی یانە كەتەلۆنیەكە دادەنرێت لە رووی كرداریەوە. 

كەناڵی سكای سپۆرتی بەریتانی بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە شاندێكی فەرمی لە بەرشەلۆنەوە بەرەو پاریس بەڕێكەوتوون بۆ ئەوەی لەبارەی گرێبەستی نەیمارەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سانجێرمان بكەن.

شاندەی بەرشەلۆنە ئیریك ئابیدال، بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە و خاڤیێر بۆرداس، سكرتێری یانەی بەرشەلۆنە، لەگەڵ لیۆناردۆ، بەڕیوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان كۆدەبنەوە. 

430 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations