حەج لە چەندەمین گەورەترین مەراسیمە دینیەكانی جیهاندایە؟

13.08.2019

لڤین: سەنگەر سەید قادر

حەجی ئاینی ئیسلام كە ساڵانە لە ولاتی سعودیە ئەنجام دەدرێت پێنجەمین گەورەترین بۆنەی ئاینیە لەسەر ئاستی جیهان و لە دوای چلەی ئیمامی عەلی دێت. 

میدیاكانی جیهان بڵاویان كردەوە كە لەمساڵدا  ١ ملیۆن ٨٠٠ هەزار كەس بۆ بەجێهێنانی مەراسیمی حەج ڕویان لە وڵاتی سعودیە كردووە. 

بە گوێرەی ئامارەكان لە سەر ئاستی جیهان بۆ ئەو مەراسیمە ئاینیانەی كە هەیە لە پلەی یەكەم مەراسیمی ئاینی سەری ساڵی چینیە كە ٤٠٠ ملیۆن كەس بەشداری تێدا دەكەن. 

لە پلەی دووەمدا جەژنی كومبە مێلا (حەجی پاكبونەوەی هندۆسی) دێت كە ٢٢٠ ملیۆن كەس بەشداری تێدا دەكات، لە دوای ئەویش جەژنی سوپاس گوزار لە ئەمەریكا ( جەژنی قەلەكە) ٥٤ ملیۆن كەس بەشداری تێدا دەكات لەپلەی سێیەمدا دێت.

هەر لە ئاینی ئیسلامدا و لە مەزهەبی شیعەدا چلەی ئیمامی علی شیعیەكان( الاربعینیە) كە ١٤ ملیۆن شیعە ڕوو دەكەنە نەجەف و كەربەلا بۆ زیارەتی گڵكۆی ئیمای علی بە پلەی چوارەم دێت. 

پلەی پێنجەمی گەورەترین مەراسیمی ئاینی لە جیهاندا بۆ حەج دێت كە ئەمساڵ ١ملیۆن ٨٠٠ هەزار كەس بەشداری تێدا كردوە و بەمەش دەكەوێتە دوای مەراسیمی الاربعینیە.

1581 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations