دواین زانیاری لەسەر رادەستكردنی مەلا كرێكار بە ئیتاڵیا

13.08.2019

لڤین: 
جارێكیتر ماوەی هێشتنەوەی مەلاكرێكار لە زیندانی نەرویج لەلایەن دادگاوە بۆ ماوەی چوار هەفتەی تر پەسەند كراو پارێزەرەكەشی داوای ئازاد كردنی دەكات. 

 ماڵپەڕی دووربینی نزیك لە مەلا كرێكار، بڵاوی كردەوە دادگای تێهەڵچوونەوە دەستبەسەركردنی مەلا كرێكار بەباش زانی لەسەر هەمان بڕیاری دادگای یەكەم؛ درێژەی بە هێشتنەوەیدا لە ڕاگرتن (تەوقیف) بۆ چوار هەفتەی تر. 

برینیار مێلینك، پارێزەری مەلا كرێكار، تانەی لە بڕیارەكەدا و ئەوەی بۆ دادگا رونكردووەتەوە كە كرێكار هیچ مافێكی یاسایی نیە بۆ سەفەركردن، چونكە نەخاوەنی ئیقامەیەو نە جنسیەی ئەو وڵاتەی هەیە تا ڕابكات، لەگەڵ ئەوەشدا مەلا كرێكار لەهەموو دادگاییەكانی دا ئامادەبووە، جگە لەوەیش كەسێكی دیارو ناسراوەو لە هەر شوێنێك ببیندرێت دەناسرێتەوە، بۆیە دوای كرد دادگا بریگرتەكەی ئازاد بكات، بەڵام دادگا پەسەندی نەكرد و لەسەر بڕیاری خۆی سوور بوو.

ئەو بڕیارەی دادگای تێهەڵوچنەوەی نەرویج لەبەر ئەوەیە لەحوكمەكەی دادگای ئیتاڵیادا خراوەتە لیستی تیرۆرەوە یوئێن وای لێدەكات كە نەتوانێت بڕوات بۆ هیچ شوێنێك، بۆیە ناتوانێت ڕابكات. 

ماڵپەرشەكەی نزیك لە مەلا كرێكار رونیدەكاتەوە: لە ئێستادا دادگا خەریكی تاوتوێكردنی ناردنیەتی بۆ ئیتاڵیا و ئەو دادگاییە ماوەی نزیكەی 6 مانگ دەخایەنێت و دوای بڕیاردان دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دادی نەرویجی و بڕیاری كۆتایی لەوێوە دەردەچێت.

3451 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations