وتەبێژی حكومەتی هەرێم رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

13.08.2019

لڤین: 
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رونكردنەوە دەدات لەبارەی پشووەكانی رۆژی جەژنەوە و دەڵێت رۆژی یەك شەممە دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە. 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 15 ی 8 ی 2019 لەگەڵ رۆژە پشووەكانی جەژنی قوربان دەبێت و لە دامودەزگاكان پشووی فەرمی دەبێت و رۆژی یەك شەممە دەوام دەستپێدەكاتەوە.

پێشتر ناوبراو لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 11 ی 8 ی 2019 تا رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 15 ی 8 ی 2019، لە دامودەزگاكان پشووی فەرمی دەبێت. 

ئەوەش وا خوێندنەوەی بۆ كرا كە رۆژی پێنج شەممە دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەت دەستپێدەكاتەوە.

406 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations