هەر هاوڵاتیەكی هەرێم بچێتە شارەكانی عێراق 10 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت

13.08.2019

لڤین: 

لە بازگەكانی هەولێر 10 هەزار دینار لە هەر گەشتیارێكی عەرەب وەردەگیرێت، پەرلەمانتارێكیش داوا دەكات هەمان مامەڵە لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان بكرێت لە ناوەڕاست و باشوری عێراق. 

جەواد موسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق فراكسیۆنی سائیرون، رایگەیاند: كاتێك گەشتیارانی عەرەب لە ناوەڕاست و باشوورەوە سەردانی هەولێر دەكەن لە بازگەكاندا بڕی 10 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت و مۆڵەتی 30 رۆژ مانەوەیان پێدەدرێت.

ناوبراو وتیشی: داوا لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران دەكەم رێگری لەو كارە بكەن، ئەگەرنا ئەوا دەبێت هەمان مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكرێت كاتێك سەردانی شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەكەن.

5176 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations