ئەمڕۆ ماوەی 3 ساڵ بەسەر تیرۆر كردنی وەدات حسێن تیپەڕ دەكات

13.08.2019

لڤین: 
ئەمڕۆ ماوەی 3 ساڵ بەسەر تیرۆر كردنی وەدات حسێن، رۆژنامەنوس لە شاری دهۆك تێپەڕ دەكات و تا ئێٍستاش هیچ كەسێك لەسەر كوشتنی ئەو رۆژنامەنوسە تۆمەتبار نەكراوە. 

لە رۆژی 13ی ئابی ساڵی 2016 وەدات حسێن، رۆژنامەنوسی ئاژانسی رۆژ نیوزی نزیك لە پەكەكە لە ناو شاری دهۆك فڕێندران دواتر تەرمەكەی دۆزرایەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەك لەسەر كەیسی ئەو رۆژنامەنوسە نیە و وەك هەموو ئەو كەسانەیتر كە لەبواری رۆژنامەنوسی و بیروڕای جیاواز تیرۆر كران كەیسەكەی وەك خۆی ماوەتەوە و هیچ كەسێك بەو تاوانە تۆمەتبار نەكراوە. 

بۆ بەرزراگرتنی ساڵیادەكەی ئەمڕۆ كەسوكار و ژمارەیەك لە چالاكوانانی دهۆك لە ئێوارەدا دەچنە سەر گۆڕەكەی  لە گۆڕستانی شاخكێ .

هەرێمی كوردستان لە ماوەی ساڵانی دوای 2008وە چەندین كەسایەتی لەسەر بیروڕای سیاسی و رۆژنامەوانی تیرۆر كراون و هیچ كەسێكیش لەسەر ئەو دۆسیانە دەستگیر نەكراون كە تاوانەكەی بەسەردا ساغ بوبێتەوە. 

379 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations