هێزەكانی رزگاری عەفرین 72 چەكداری سەر بە توركیا كوژران

13.08.2019

لڤین: 
هێزەكانی رزگاری عەفرین، ئەنجامی چالاكیەكانی خۆیان لەدژی سوپای توركیا و گورپەكانی سەر بەو وڵاتە لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان بڵاو كردەوە رایگەیاند لە ماوەی 10 رۆژدا 72 چەكداری سەر بە توركیا لەو شارە كوژراون. 

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی ئەو هێزانە لە ماوەی ئەو 10 رۆژەدا 7 جار شەڕی دەستەو یەخە ئەنجام دراوە و 10 كەس لەو كەسانەی لە ئەنجامی شەرەكاندا كوژراون سەربازی توركیا بوون و 62 چەكداری سەر بە توركیاش كوژراون. 

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 19 برینداریش لە هێزەكانی سەر بە توركیا و سوپا بووە، ژمارەیەیك زۆریش چەك و تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیراوە و یەك شەرڤانیشیان گیانی سپاردووە. 

1235 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations